مه‌به‌ست على محمد ئه‌مین؛ Dlpak Jabar Ali
پوخته
ئامانجى سه‌ره‌کى ئه‌م لێکۆلینه‌وه‌یه خوێندنه‌وه‌یه‌کى شیکارى بهراوردکاریانهیه، ...
زیاتر بخوێنەوە
ئامانجى سه‌ره‌کى ئه‌م لێکۆلینه‌وه‌یه خوێندنه‌وه‌یه‌کى شیکارى بهراوردکاریانهیه، هه‌وڵێکه بۆ ناساندنى گرنگى و کاریگه‌رییه‌کانى دامه‌زراندنى ناوه‌ندێکى ئه‌رشیفى مۆدێرن له ناوچه‌ى گه‌رمیان (که‌لار ). تیایدا تیشک ده‌خه‌ینه سه‌ر ڕۆڵى ناوه‌ندى ئه‌رشیفى له پرۆفیشنالکردن و به‌ره‌و پێش بردنى کارى مێژوونووسى و بونیادنانى ژێرخانى مه‌عریفى-مێژوویى له نێو کۆمه‌ڵگادا. له سه‌ره‌تادا هه‌وڵى ناساندنى بنه‌ره‌تى کارى ئه‌رشیفکردن ده‌درێت و بارودۆخى کارى مێژوونوووسى له پێش به دامهزراوهییکردنى ناوه‌ندى ئه‌رشیفى ده‌خرێته ڕوو، پاشان ئه‌زموونى دوو ووڵاتی پێشکه‌وتوو (به‌ریتانیا و میسر) له ئه‌رشیفکردندا هه‌ڵده‌سه‌نگێنین. هه‌وڵ ده‌ده‌ین فاکته‌ره پێویسته‌کانى دامه‌زراندنى ئه‌م ناوه‌نده له ناوچه‌ى گه‌رمیان بخه‌ینه ڕوو که ده‌ورى گرنگ ده‌گێڕێت له یارمه‌تیدانى مێژوونووسان بۆ ده‌ستگه‌یشتن به‌و سه‌رچاوانه‌ى که گرنگییه‌کى مێژوویى و نه‌ته‌وه‌ییان هه‌یه. بایه‌خ و کاریگه‌رییه‌کانى ناوه‌ندى ئه‌رشیفى له سه‌ر مێژووى نه‌ته‌وه‌یى و ناساندن و به‌ره‌و پێشبردنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى بابه‌تى سه‌ره‌کى به دواداچونهکهمانه